هاوكات لەگەڵ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردیدا و لە چوارچێوەی پەرەپێدانی توانای گەنجان، دەزگای روانگە لە پارێزگای هەڵەبجە ، ڕاهێنانێکی دوو ڕۆژەی (موبایل جۆرنالیزم)ی ئەنجامدا. ئامانجی ڕاهێنانەکە بەهێزکردنی توانای ڕۆژنامەوانی و دەستخستنی هەلی کار بوو، لەگەڵ ئاڕاستەکردنیان بۆ سوود وەرگرتن لە موبایلەکانیان لە کاری ڕۆژنامەوانیدا. هەروەها، بەشداربووان هاندران بۆ پیشاندانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە بە مەبەستی ڕاکێشانی گەشتیاری زیاتر و پێشخستنی کەرتی گەشتیاری.
دەزگای ڕوانگە پابەندە بە پشتگیریکردنی گەنجان و پەرەپێدانی توانا پیشەییەکانیان لە بوارە جیاوازەکاندا.