لە چوارچێوەی سێکتەری پەروەردە و پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان، دەزگای روانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی زاخۆ بۆ رۆشنبیری و راگەیاندن، رێوڕەسمی کۆتاییهێنانی خولی (بەرەوپێشبردنی توانای پەیوەندیکردنی مامۆستایان لە ناوەندە پەروەردەییەکان) لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رێکخست.
خولەكە ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بوو، تێیدا ١٥ وانەی ئەکادیمی لە بارەی بەرزكردنەوە و باشتركردنی توانای پەیوەندیكردن و كوالیتی پەروەردە لە ناوەندە پەروەردەییەكاندا پێشكەشی مامۆستایانی بەشداربوو كرا.
مامۆستا بنەمای سەرەکیی سیستەمی پەروەردەیەکی سەرکەوتووە و دەزگای روانگە پابەندە بە پشتگیریکردنی مامۆستایان و پەرەپێدانی توانا پیشەییەکانیان.