دەزگای روانگە پاڵپشتی دەستگیرۆیی کاری بۆ کێڵگەیەکی پەلەوەر دابینکرد

لاوان | 16/4/2026
Rwanga Foundation Provided Livelihood Support for a Poultry Farm

لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی سێکتەری پەرەپێدان و بە ئامانجی دەستگیرۆیی و هاندانی خاوەنکارانی ناوخۆیی، دەزگای ڕوانگە پاڵپشتییەکی پێویست و سەرەکی بۆ کێڵگەیەکی پەلەوەر لە گوندی (عەوێنە) دابین کرد کە بریتیبوو لە دابینکردنی تەبەقەی هێلکە لە جۆری (هایلۆسترلۆپ)، دامەزراندنی سیستەمی هەواگۆڕکێ، بە مەبەستی ڕەخساندنی کەشوهەوایەکی گونجاو و تەندروست بۆ پەلەوەرەکان لەگەڵ دابینکردنی سەرجەم کەلوپەل و پێداویستییە سەرەکییەکانی ناو هۆڵی بەخێوکردن و بڕی پێویست لە ئالیکی تایبەت بە پەلەوەر.

پڕۆژەکە پابەندە بە پاراستنی ژینگە؛ بە جۆرێک کە تەواوی کێڵگەکە پشت بە سیستەمی وزەی خۆر دەبەستێت، ئەمەش دڵنیایی دەدات لە بوونی کارەبایەکی بەردەوام و دۆستی ژینگە لە ڕێگەی بەکارهێنانی وزەی پاکەوە.

دەزگای روانگە بەردەوامە بە پشتگیریکردنی پڕۆژە بژێوییەکان کە دەبنە هۆی دامەزراندنی خانەوادەکان و دروستکردنی سەرچاوەی داهاتی بەردەوام بۆ هاووڵاتیان، بەتایبەتی لە گوندە لادێیەکان.