دەزگای روانگە (سەنتەری ئۆتیزمی روانگە - ڕزگاری)ی کردەوە

کەسانی لێقەوماو | 13/4/2026
Rwanga Foundation Opens (Rwanga Autism Center - Rizgari)

ئەمڕۆ لە قەزای رزگاری، ناوچەیەک کە مێژووی بە فرمێسکی ئاڵ نووسیوەتەوە و وانەی بەردەوامی و ژیانەوەی بە نیشتمان بەخشیووە، دەزگای روانگە (سەنتەری ئۆتیزمی روانگە - رزگاری)ی کردەوە و پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی گەرمیانی کرد.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، قایمقامی قەزای رزگاری و بەرپرسانی حکومی و حزبی و کەسایەتییەکانی سنوورەکە بەڕێوەچوو.

کردنەوەی ئەم سەنتەرە هەنگاوێکی گرنگە بۆ خزمەتکردنی منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم لە سنوورەکە کە مەبەست لێی دابینکردنی ژینگەیەکی تایبەتە بۆ پەروەردەکردن و ڕاهێنانیان، هەروەها پاڵپشتیکردنی خێزانەکانیان بە ڕێنماییە زانستی و دەروونییەکان بۆ هاوکاریکردنی باشتری منداڵەکانیان.

دەزگای