لە بەردەوامیی پڕۆژەی (تەنیا نیت) کە دەزگای روانگە خاوەندارێتی و جێبەجێی دەکات، نووسینگەی سلێمانی دەزگای روانگە، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی و بە هەماهەنگی خواردنگەی بەرگەر کینگ و بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتی سلێمانی، یادی لەدایکبوونی منداڵانی خانە و چەند چالاکییەکی هاوبەشیان سازدا.
مەبەست لە ئەنجامدانی چالاکیی لەم جۆرە رەخساندنی کەشێکی پڕ شادمانییە بۆ منداڵانی هەردوو خانەی کوڕان و کچان.
پڕۆژەی (تەنیا نیت) یەکێکە لە دەستپێشخەرییەکانی دەزگای روانگە کە تایبەتە بە خانەی نەوجەوانان لە هەرێمی کوردستان بە ئامانجی پێشکەشکردنی پاڵپشتی و خزمەت بە منداڵان.