لە ڕۆژی دووەمی جەژنی ڕەمەزاندا، دەزگای روانگە ئاهەنگێکی خنجیلانەی بۆ منداڵانی کۆمەڵەی داون سیندرۆم بۆ چاودێری و سەرپەرشتی منداڵانی داون سازکرد. ئاهەنگەکە چەندین بڕگەی هونەری و چالاکی دڵخۆشکەری لەخۆگرتبوو، دواتریش دیاری و جەژنانە پێشکەشی منداڵانی بەشداربوو کرا. ئەم منداڵانە پەپوولەکانی ژیانن، هەریەکەیان بە ڕەنگی تایبەتی خۆی جوانی و خۆشەویستی بۆ ژیانمان دەهێنن.