دەزگای روانگە ئێوارە خوانێكی بۆ هەردوو خانەی بەساڵاچووان و بێ سەرپەرشتانی دهۆك سازكرد.

کەسانی لێقەوماو | 17/3/2026
Rwanga Foundation Hosts Iftar for the Elderly and the Orphanage in Duhok

لە درێژەی كار و چالاكییەكانی خۆیدا بۆ ڕێزگرتن لەسەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردستان، دەزگای روانگە لە پارێزگای دهۆك ئێوارە خوانێكی بۆ هەردوو خانەی بەساڵاچووان و بێ سەرپەرشتانی دهۆك سازكرد.

ئەم دەستپێشخەرییە لەسەر بنەمای گرنگیدان و وەفاداربوونە بە سەرجەم ئەو كەسانەی كە پێویستیان بە هاوكاری و سۆز هەیە .