دەزگای روانگە جل و بەرگی جەژنی بۆ منداڵانی نابیست دابینکرد

کەسانی لێقەوماو | 16/3/2026
Rwanga Foundation Provides Eid Clothing to Deaf Children

لە چوارچێوەی چالاکییە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا، لە دوایین ڕۆژەكانی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا دەزگای روانگە جلی جەژنی بەسەر منداڵانی پەیمانگای نابیستانی گەرمیان دابەشکرد.

دەزگای روانگە باوەڕی بەوە هەیە کە منداڵان بنەمای داهاتووی کۆمەڵگەن و شایانی هەموو پشتگیری و خۆشگوزەرانییەكن. ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە بەردەوامبوونمان بۆ پشتگیریکردنی منداڵان و خێزانەکانیان.