لە شەوی ٢٧ەمینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و لە درێژەی كار و چالاكییەكانی خۆیدا، دەزگای روانگە ئەمڕۆ لەگەڵ ژینگەپارێزانی کوردستان بەربانگی كردەوە و ئێوارەخوانێکی بۆیان سازکرد و جەژنانەی بەڕێز (ادریس نێچیرڤان بارزانی) پێشکەش کردن. پاشان لە کەشێکی ڕۆحی و عیرفانیدا، مەولودنامەیەک خوێندرایەوە و بووە مایەی دڵخۆشی و ئارامی بەشداربووان. ئەم بۆنەیە ڕێزگرتنە لە دڵسۆزی و ماندووبوونی ئەو کەسانەی کە بە میهرەبانی و لەخۆبوردووییەوە خزمەتی خاك و ئاوی نیشتمان دەكەن و ئەركی پاراستنی ژینگەی کوردستانیان گرتووەتە ئەستۆ.