لە چوارچێوەی پڕۆژەی مایرپ، دەزگای روانگە خولێکی بەهێزکردنی تواناکانی ئەنجومەنی دایبابان و مامۆستایانی ئەنجامدا.
مەبەست لە خولەكە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەبارەی تێکهەڵکێشکردنی وەزارەتی پەروەردە کە ڕێگە بە قوتابییانی پەنابەر و ئاوارە دەدات تێکەڵ بە قوتابییانی خۆجێیی بن لە قوتابخانە حکومییەکاندا.
لە خولەکەدا بەشداربووان ڕاهێنران لەبارەی چۆنیەتی گونجاندنی منداڵە پەنابەرەکان لەگەڵ کولتوور و زمانی کۆمەڵگەی خۆجێیی، بەتایبەتی کۆمەڵگەی کوردە پەنابەرە کرمانجی زمانەکان لە عەربەت، سەیدسادق، ڕانیە و قەڵادزێ.
مایرپ پڕۆژەیەکی پەروەردەیی فرەساڵەی خۆڕاگرە کە مەبەستی دابینکردنی پەروەردەیەکی کوالیتی بەرز و گشتگیرە لە ڕێگەی پشتگیری دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی زیانلێکەوتووی قەیرانەکان. پڕۆژەکە لەلایەن سەرمایەگوزاری نێودەوڵەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە (ECW) پاڵپشتی دارایی دەکرێت و لە ڕێگەی رێکخراوی منداڵپارێزی جیهانییەوە جێبەجێ دەکرێت، دەزگای روانگە وەک هاوبەشی جێبەجێکار لەژێر چەتری رێکخراوی ئینتەرسۆس و شانبەشانی رێکخراوی پین پڕۆژەکە تەواو دەکات.