دوای سەردانی تیمی دەزگای روانگە بۆ ئەنقەرە و ئیستانبوڵ لە ساڵی رابردوو دا، تیمەکە سەردانی کونسوڵخانەی تورکیای کرد لە هەولێر و لەلایەن بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و تیمەکەی، پێشوازییان لێکرا.
دیدارەکە سەرنجی خستە سەر درێژەدان بە هەماهەنگی ستراتیژی و جێبەجێکردنی هەنگاوە کردارییەکان لەبارەی کار و پڕۆژە هاوبەشەکان لە نێوان دەزگای روانگە و دامەزراوە فەرمی و حکومییەکانی تورکیا، لەوانە: پەرەپێدانی توانا و لێهاتوویی گەنجان، دابینکردنی دەرفەتی کورسی خوێندن (سکۆلارشیپ) بۆ قوتابییانی کورد، و پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی کولتووری هاوبەش.
دەزگای روانگە باوەڕی بەوە هەیە کە هاوکاری نێودەوڵەتی و بنیاتنانی پەیوەندی بەهێز لەگەڵ وڵاتان دەرفەتی گەشەی بەرفراوانتر بۆ گەنجانی کوردستان دروست دەکات.