لە چوارچێوەی پڕۆژەی (بەهێزکردنی بژێوی بەردەوام: پێشخستنی یەکخستنەوەی گەڕاوەکان بۆ خۆشگوزەرانی درێژخایەن لە عێراق ٢٠٢٣-٢٠٢٦)، دەزگای روانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە عێراق-هەرێمی کوردستان، لە رێوڕەسمێکدا پشتگیری دارایی بەخشییە ١٩ گەڕاوە هەریەکەیان بە بڕی ٤٠٠٠ چوار هەزار دۆلار لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە بۆ دامەزراندن و پەرەپێدانی پڕۆژەکانیان.
ئەم پشتگیرییە دوای بەشداریکردن و تێپەڕبوونی بەشداربووان دێت لە زنجیرەیەک وۆرکشۆپی تایبەت بە پەرەپێدانی کارسازی کە لەلایەن دەزگای روانگە پێشکەشکرا. پڕۆژەکە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی شانشینی دانیمارک پاڵپشتی دارایی بۆ دەستەبەرکرابوو.