دەزگای روانگە لە چوارچێوەی پابەندبوونی بۆ پشتگیریکردنی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، و بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، کەلوپەل و پێداویستی بۆ ١٠ کۆمەڵەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دابینکرد کە پێکهاتبوون لە: کۆمپیوتەر، ئامێری چاپ، داتاشۆ، دارشەقە، مێز و کورسی، قەنەفە و پێداویستی ئۆفیس، هەروەها کورسی تایبەت بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت. لە میانەی چالاكییەكەدا كۆمەڵە سوودمەند بووەكان چەندین داواکاری تریان بۆ نۆژەنکردنەوەی لاوەکی ئۆفیسەکان و پێداویستی تر پێشکەشکرد و تیمی دەزگای روانگە ئامادەییان دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان کە زیاترە لە ١٥٠ جۆری جیاواز.