لەسەر داواکاری کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان و لەسەر راسپاردەی سەرۆك و دامەزرێنەری دەزگای روانگە بەڕێز (ادریس نێچیرڤان بارزانی)، بە مەبەستی دڵنیابوون لە بەردەستبوونی خوێنی پێویست بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا، دەزگای روانگە هەڵمەتی دوو ڕۆژەی خوێنبەخشینی دەستپێکرد لە هەولێر، سلێمانی، بەغداد، موسڵ، سۆران، هەڵەبجە، گەرمیان، كفری، ئاكرێ. ئەم هەڵمەتە لە کاتێکدا ئەنجامدەدرێت کە نەخۆشانی تالاسیمیا پێویستیی بەردەوامیان بە خوێن هەیە، بەتایبەتی لە مانگی ڕەمەزاندا کە بەهۆی ڕۆژووگرتن، بڕی خوێنبەخشین بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی مەترسی گیانی بۆ نەخۆشان، دەزگای روانگە دووپاتی دەکاتەوە کە پشتگیریکردنی نەخۆشان و دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکانیان بە ئەرکی خۆی دەزانێت و ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت لە سەرانسەری شارەکانی هەرێمی کوردستان.