دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، راهێنانی پێداگۆجی بۆ 25 لە کارمەندانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە هەولێر بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا.
ئامانجی ئەم راهێنانە بەهێزکردنی تواناکانی کارمەندان بوو تا ببن بە راهێنەر و تواناکانیان بەرەوپێش ببرێت لە چوارچێوەی سیستەمی پەروەردە و راهێنانی تەکنیکی و پیشەیی (TVET)لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
بەشداربووان لە هەولێر، سۆران، سلێمانی، گەرمیان، چەمچەماڵ، دهۆک، زاخۆ و هەڵەبجە بەشدار بوون. لە رێگەی ئەم دەستپێشخەرییەوە، ئێستا بەشداربووان بەفەرمی بوون بە راهێنەری پیشەیی و دەتوانن لە سەنتەرە گشتیەکانی راهێنانی پیشەیی لە ناوچەکانی خۆیان وانەی پێشەیی بڵێنەوە، و هەروەها بەشداری دەکەن لە سیستەمێکی بەهێزتری TVET و دەرئەنجامێکی باشتر لە بازاڕی کار بۆ گەنجان.