دەزگای روانگە خولی فۆتۆگرافی لە هەڵەبجە ئەنجامدا

لاوان | 10/2/2026
Rwanga Foundation Hosts Photography Training in Halabja

لە چوارچێوەی پەرەپێدانی توانای گەنجان و پاراستنی ژینگەی کوردستان، دەزگای روانگە لە هەڵەبجە خولێکی ٨ ڕۆژەی فۆتۆگرافی بۆ ١٣ گەنج و لاو ئەنجامدا.

سەرنجی خولەكە بریتی بوو لە بنەما سەرەکییەکانی کاری فۆتۆگرافی بەشێوەی تیۆری و کردەیی. لە کۆتایی خولەکەدا و بە مەبەستی پشتگیریکردنی کەرتی گەشتیاری پارێزگای هەڵەبجە و پاراستنی ژینگە، بەشداربووان هەڵمەتێکی کردەییان ئەنجامدا بۆ پاککردنەوەی ژینگەی ناوچە گەشتیارییەکانی بیارە، کە تێیدا وێنەی ژینگەیی و گەشتیارییان چرکاند بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی لەبارەی گرنگی پاراستنی سروشت.

ئەم خولەی دەزگای روانگە تەنها فێرکردنی کارامەیی تەکنیکی نییە، بەڵکو هەنگاوێکە بۆ بەشداریکردنی گەنجان لە پاراستنی ژینگە و پێشخستنی کەرتی گەشتیاری بەردەوام لە هەرێمی کوردستان.