لە بەردەوامی چالاکییەکانی دەزگای روانگە لە سێکتەرە جیاوازەکان بۆ خزمەتکردنی نیشتمان، وەك بەشێك لە سێکتەری پەروەردە و خوێندن پرۆژەی سیمینارەکانی قوتابی پێشەنگ لە ناو ئامادەییەکان بۆ قوتابییان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
پڕۆژەی قوتابی پێشەنگ بریتییە لە زنجیرە سیمینارێک بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی توانا و لێهاتووییەکانی قوتابییان لە ناسینی زیرەکییەکان و شێوازەکانی خوێندن و هەڵبژاردنی بەشەکانیان.
پڕۆژەکە لە هەولێری پایتەخت دەستیپێکردووە و لە قوتابخانە ئامادەییەکانی:-
ئامادەیی کوردستانی کوڕان
ئامادەیی لاڤانی کچان
ئامادەیی شێخ محمودی کوڕان
ئامادەیی سازانی کچان
ئامادەیی ئارین کۆی کچان
سیمینارەكان پێشكەشكران.
دەزگای روانگە لە چوارچێوە سێکتەری روانگە خوێندن هەمیشە پەرە بە قوتابییان دەدات تا توانا و لێهاتووییەکانیان بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی نەوەیەکی هۆشیار و بە توانا پێشکەشی کۆمەڵگا بکات.
پڕۆژەی قوتابی پێشەنگ لە شار و شارۆچکەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت