دەزگای روانگە ٥٥٠ پاکێجی پێداویستی خوێندنی بۆ قوتابییانی کەمپی باسرمە دابینکرد

پەروەردە | 8/2/2026
Rwanga Foundation Provides School Kits to550 Students at Basirma Camp

لە چوارچێوەی پڕۆژەی (پەروەردەی گشتگیر بۆ منداڵانی پەنابەری دەرەوەی قوتابخانەکان لە هەولێر) کە لەلایەن یونیسێفەوە پاڵپشتی دەکرێت، دەزگای روانگە ٥٥٠ پاکێجی پێداویستی خوێندنی بەسەر قوتابییانی پۆلی یەکەم تا پۆلی نۆیەم لە قوتابخانەی بنەڕەتی رۆژئاوا دابەشكرد.

ئەم دەستپێشخەرییە دڵنیایی بەخشییە منداڵانی پەنابەر بۆ دەستڕاگەیشتنی یەکسانیان بە پەروەردە و کەرەستە پێویستەکانی فێربوون.