لە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەدا و بە درووشمی (یەکدەنگی بە ناوازەیی)، دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، سیمپۆزیۆمی (CORE3) ی ئەنجامدا. سیمپۆزیۆمەکە بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگاری هەولێر، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، سەرۆک و مامۆستایانی زانکۆ و توێژەران، پزیشکان و هاوبەشانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەرپرسانی حزبی و حکومی و قوتابییان سازکرا و دوایین پێشکەوتنەکان لە بواری چاودێری، لێکۆڵینەوە و داتا و هۆشیارییەکان لەبارەی شێرپەنجە خرانەڕوو.
لەمیانەی سیمپۆزیۆمەکە دا چەندین وتار و پانێڵی پسپۆڕانە پێشکەشکران کە تێیدا داتاکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خرایە ڕوو، هەروەها توێژینەوە هەڵبژێردراوەکان لەلایەن پزیشکان و توێژەرانەوە زانیاری ورد و سەردەمیانەیان بەخشیە ئامادەبووان.