دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ ILO و وەزارەتی پەروەردە خولی ڕاهێنانی پیشەیی کردەوە

پەروەردە | 3/2/2026
Rwanga Foundation, in partnership with ILO and in collaboration with the MOE Train Vocational Instructors in Erbil

دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی کار و بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەشاری هەولێر خولێکی ڕاهێنانی پیشەیی بۆ ٢٥ کارمەندی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کردەوە .

ئامانجی بەرنامەکە بەهێزکردنی سیستەمی پەروەردە و ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەییە لە هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بروانامەدان بە بەشداربووان وەک ڕاهێنەری پیشەیی، بە باشترکردنی کارامەییەکانی ڕێگا و شێوازەکانی وانەوتنەوە و بەکارهێنانی تەکنیکی فێرکردنی کارا کە فێرخواز چەقی پرۆسەکە بێت.

پاش تەواوکردنی خولەکە، بەشداربووان توانای ئەوەیان دەبێت کە ڕاهێنانی پیشەیی بە ستانداردی نێودەوڵەتی پێشکەش بکەن لە سەنتەرەکانی ڕاهێنانی پیشەیی لە سەرانسەری هەرێم، ئەمەش دەبێتە هۆی باشترکردنی دەرفەتی دامەزراندن و دەستڕاگەیشتن بە کارامەیی پێویست بۆ بازاڕی کار بۆ گەنجان.