دەزگای روانگە پێشانگای کتێبی لە شاری دهۆك کردەوە

کولتوور | 2/2/2026
Rwanga Foundation Opens Book Fair in Duhok

لە چوارچێوەی بەردەوامبوون لە پەرەدان و پێشخستنی کولتووری خوێندنەوە و پشتگیریكردنی نووسەران لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز پارێزگاری دهۆک، بژاردەیەك لە نووسەر و خوێنەران و ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب، دەزگای روانگە پێشانگای کتێبی لە شاری دهۆک کردەوە، پێشانگاكە لە ڕێکەوتی ٢ تا ٦ی شوباتی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت و دەرفەتێكە بۆ دانیشتووانی پارێزگای دهۆک و دەوروبەری بۆ دەستڕاگەیشتنیان بە نوێترین كتێب و بڵاوكراوەكان.

هاوكات پێشانگاکە دەبێتە ناوەندێك بۆ دیداری نووسەران و شاعیران، بەشداریکردنیان لە چالاکییە کولتوورییە جۆراوجۆرەکان کە لە ماوەی پێنج ڕۆژی پێشانگاکەدا ئەنجامدەدرێت.