دەزگای روانگە خولی راهێنانی توێژینەوەی (ئیلهام)ی لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدا

ناوەنی توێژینەوە | 1/2/2026
Rwanga Foundation Conducts ILHAM Research Training Program in Halabja Governorate

سەنتەری توێژینەوەی دەزگای روانگە، خولی راهێنانی توێژینەوەی (ئیلهام)ی لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدا.

٤٥ هەڵگری بروانامەی باڵا لە خولەكەدا بەشداربوون، وانەكان لەلایەن پسپۆڕانی شارەزای بوارەكە پێشكەشکرا کە پێکهاتبوو لە چەندین راهێنان و رێنمایی ئەكادیمی و زانستی و ماوەی سێ هەفتەی خایاند.

ئامانج لەم خولە پشتیوانیکردنی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە زانستییەکان و پەرەپێدانی توانای ئەکادیمییە لە هەرێمی کوردستان.