وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە شارۆچكەی هەریر سەردانی سەنتەری ئۆتیزمی روانگەی کرد.

کەسانی لێقەوماو | 19/1/2026
Minister of Labour and Social Affairs Visits Rwanga Autism Center in Harir

تیمی دەزگای روانگە پێشوازیان کرد لە بەڕێز وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خاتوو کوێستان و شاندی یاوەری لە سەنتەری روانگە بۆ ئۆتیزم لە شارۆچکەی هەریر.

سەردانەکە دەرفەتێک بوو بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین پێشووەچوونی جێبەجێکارییەکانی سەنتەرەکە و نیشاندانی چۆنییەتی دابینکردنی پاڵپشتییە پیشەیی و گەشەییەکان بوو کە لەلایەن دەزگای روانگەوە بۆ منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم و دۆخە پەیوەندیدارەکانی تر دەستەبەرکراوە.

دەزگای روانگە دووپاتیکردەوە کە بەردەوامە لە دابینکردنی باشترین ستانداردەکانی خزمەتگوزاری بۆ منداڵان، و پێشکەشکردنی ژینگەیەکی پارێزراو کە هاندەری گەشەکردن و سەرکەوتنی هەر منداڵێکە. ئەم پابەندبوونە هەمیشەییە دەبێتە هۆی ئەوەی کە سەنتەری ئۆتیزمی روانگە نموونەیەکی سەرکەوتوو بێت لە خزمەتگوزاری تەندروستی دەروونی و گەشەیی لە هەرێمی کوردستان.