دەزگای روانگە هەڵمەتی دابین كردنی دانەوێڵە و خواردن بۆ باڵندە و ئاژەڵە كێوییەكان ڕادەگەیەنێت.

ژینگە | 4/1/2026
Rwanga Foundation Announces Campaign to Provide Feed and Food for Wild Birds and Animals

لە چوارچێوەی كار و چالاكییە ژینگەییەكانیدا و لە پێناو پەرەدان بە كولتووری ژینگەپارێزی و بووژانەوەی ژینگە و پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە كێوییەكان، دەزگای روانگە خواردن و دانەوێڵە بۆ باڵندە و ئاژەڵە كێوییەكان دابین دەكات.

ئەم هەڵمەتەی دەزگای روانگە بە هاوبەشی قایمقامیەتی قەزای سیدەكان و فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران بەڕێوەچوو، هەڵمەتەكە لە كاتێكدایە كە بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و سەرما و سۆڵەیەی ناوچەكەی گرتووەتەوە خواردنی خۆڕسك بۆ ئاژەڵە كێوییەكان نەماوە.

هەڵمەتەكە سنووری قەزای سیدەكان و دەشتی هێرت و گوندەكانی ( دوستانان، لێلكان، گۆرەبەتراش و شیوان)ی گرتەوە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا چیای سەفین و چەند ناوچەیەكی تر دەگرێتەوە.