بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی، تیمی دەزگای روانگە سەردانێکی بۆ ماڵی چاودێری بەساڵاچووانی هەولێر ئەنجامدا.
بە سازدانی بۆنەیەک كە چەند چالاكییەكی لەخۆگرتبوو، بە گفتوگۆ لەگەڵ بەساڵاچووان پێشوازییان لە هاتنی ساڵی نوێ كرد و چەند ساتێكی پڕ لە یادگارییان لەگەڵیاندا بەسەربرد.
رێوڕەسمەكە بە ئامادەكردنی ئێوارەخوانێك و لە کەشێکی رۆحی دا، بە خوێندنەوەی مەولوود بەڕێوەچوو.
لە کۆتاییدا، دەزگای روانگە وەک رێز و وەفاداری، دیاری پێشکەش بە بەساڵاچووان کرد و پاداشتی کارمەندانی ماڵی چاودێری بەساڵاچووانی هەولێر کرد، وەک پێزانینێک لەپای خزمەتە بێوچانەکانیان کە بە دڵسۆزی پێشکەشی ئەم توێژەی کۆمەڵگەی دەکەن.