دەزگای روانگە لە شاری سلێمانی یەکەیەکی نیشتەجێبوونی بۆ گەنجێکی خانەی نەوجەوانان، و پێداویستی و جلوبەرگی زستانەشی بۆ منداڵانی خانەكە دابین كرد.

کەسانی لێقەوماو | 29/12/2025
Rwanga Foundation provides a house for a married Youth from an Orphanage and Winter Supplies for Children in Sulaymaniyah

دەزگای روانگە چارەسەری گرفتی ژیان و بژێوی ئەو گەنجەی كرد کە پاش گەورەبوونی لە خانەی نەوجەوانانی سلێمانی و پێکهێنانی ژیانی هاوسەری توانای دابینکردنی کرێی مانگانەی خانووەکەی نەبوو، دەزگای روانگە خانوویەکی بۆ ئەو خێزانە نوێیە دابینکرد تا بتوانن بە سەقامگیریی ژیانی هاوسەرێتییان تیایدا بەردەوامی پێبدەن.

لە هەمان كاتدا تیمێکی دەزگای روانگە بە مەبەستی دابینكردنی جل و بەرگ و پێداویستییەكانی وەرزی زستان، سەردانی خانەکانی  بەساڵاچووان و منداڵان و نەوجەوانانی كرد لە شاری سلێمانی و بە شێك لە پێداویستییەكانیان بۆ دابینكردن.

دەزگای روانگە بەردەوامە لە دابینكردنی پێداویستی و پشتیوانیی دارایی و هاوسۆزی بەردەوام بۆ خانەكانی منداڵان و نەوجەوانان و بەساڵاچووان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان.

سلێمانی