دەزگای روانگە دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ پارێزگای دهۆك دابین کرد

کەسانی لێقەوماو | 23/12/2025
Rwanga Foundation Provides Medical Supplies and Medications to Duhok Governorate

بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆک، بەڕێوەبەری سەنتەری ژین بۆ نەخۆشییەکانی خوێن و تالاسیمیا و شێرپەنجەی منداڵان، پزیشکان و کارمەندان، تیمی دەزگای روانگە لە چوارچێوەی پابەندبوونیان بە خزمەتکردنی هاونیشتمانیان، دەرمان و پێداویستی پزیشکییان بۆ سەنتەری ژین بۆ نەخۆشییەکانی خوێن و تالاسیمیا و شێرپەنجەی منداڵان، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئامێدی، و بنکەی تەندروستی قەدش دابین كرد. کۆی گشتی دابینکراوەکان پێکهاتبوون لە ١٢٤ هەزار جۆر دەرمان و پێداویستی پزیشکی، بە ئومێدی ئەوەی کاریگەری لەسەر باشترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و چارەسەری نەخۆشان هەبێت لە ناوچەکەدا.

دەزگای روانگە بەردەوامە لە پشتگیریکردنی کەرتی تەندروستی و دڵنیابوون لەوەی کە هاونیشتمانیان دەستیان بە چارەسەری گونجاو بگات.