یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رێزلێنانی بەخشیە دەزگای روانگە

ژینگە | 23/12/2025
The Union of Islamic Religious Scholars in the Kurdistan Region Honors the Rawanga Foundation

سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی بەڕێز د.عەبدوڵڵا سەعید وەیسی و شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی، سەردانی دەزگای روانگەیان کرد و لەلایەن تیمی دەزگاوە پێشوازییان لێکرا.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی دەزگای روانگە کرد لەپای خزمەتە مرۆیی و خێرخوازییەکانی کە لەپێناو خزمەتکردنی نەتەوە و نیشتمان ئەنجامیداوە، تایبەت بە دابینکردنی هاوکاری و پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەكەی ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان و چەمچەماڵ. بەڕێزان سەرسامی خۆیان دەربڕی بە گەیاندنی هاوکاریە مرۆییەکان بە ماوەیەکی کورت بۆ زیانلێکەوتووان و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان بۆ دەزگای روانگە خواست.