قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی دارستانەکانی روانگە لە زانکۆی موسڵ جێبەجێکرا

ژینگە | 22/12/2025
Rwanga Foundation Implements Third Phase of Rwanga Forests Project at University of Mosul

پڕۆژەی (دارستانەکانی روانگە) پڕۆژەیەکی رووبەرووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوایە کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت. ئەمڕۆ، تیمی دەزگای روانگە بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی موسڵ، قۆناغی سێیەمی پڕۆژەکەی لە گۆڕەپانی زانکۆی موسڵ جێبەجێکرد و ٣٥٠٠ درەختی دیكەی چاند. ئامانجی پڕۆژەکە گرنگیدانە بە ژینگەپارێزی و پێکەوەژیان و هەروەها بووژانەوەی دارستانەکانی موسڵ لەدوای ئەو کارەساتە تراژیدیانەی بەسەر شارەكەدا هات، هەروەها بەرەنگاربوونەی گۆڕانی کەش و هەوایە.

ئەم قۆناغەی ئەمڕۆی پڕۆژەکە بەردەوامیدانە بە پڕۆژەی دارستانەکانی روانگە لە موسڵ کە پێکهاتووە لەچاندنی ٧ هەزار دار لەناو زانکۆ.