دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ Save the Children International، و بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، نوێنەرایەتی کونسوڵخانەکان و نوێنەرانی چەندین وەزارەتی تری پەیوەندیدار و ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و بە بەشداری چەندین گروپی گەنجان، کۆنفرانسی ڕێسادانان لەلایەن گەنجانی ڕێکخست.
مەبەست لە سازدانی ئەم كۆنفرانسە گەیاندنی دەنگی گەنجانە بە ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی منداڵان.
لە کۆنفرانسەکەدا تاووتوێی ئەنجامی توێژینەوەی گروپەکانی گەنجان کرا و دەزگای روانگە وەک هاوبەشێک لە پڕۆژەی توێژینەوەکان دا لە پانێڵێکدا جەختی لەسەر گرنگی داکۆکی کردن و بەشداری کارای گەنجان کردەوە لە داڕشتن و دانانی ڕێساكان لەبوارەکانی پەروەردە، کۆچبەری و دووبارە تێکەڵبوونەوە بە کۆمەڵگە لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
هەولێر