دەزگای روانگە هاوشانی ئامادەبووانی نێردەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، نوێنەرانی وڵاتانی بەشداربووی NORAQ، وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک، وەزارەتی دەرەوەی سوید، دەزگای خزمەتگوزاری کۆچبەرانی فینلەندا، بەێوەبەرایەتی کۆچبەرانی نەرویج، باڵیۆزانی وڵاتانی ئەڵمانیا، پۆڵەندا، هۆڵەندا و نوێنەرانی ICMPD بانگهێشتکران بۆ بەشداریکردن لە کردنەوەی ناوەندی سەرچاوەی کۆچبەران لە بەغداد.
ئەم ناوەندە لـەلایەن یـەکێتـی ئـەوروپـاوە دامـەزراوە و حکومەتی دانیمارکی پاڵپشتی دارایی دەکات، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی بەڕێوەدەبرێت و لەلایەن ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی کۆچبەری ICMPD جێبەجێکراوە.
دەزگای روانگە وەک هاوبەشێک لە پڕۆژەی گەڕاوەکان،بەردەوامە لە بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە حکومی و نێودەوڵەتییەکان بۆ دابینکردنی پشتگیرییەکی بەردەوام بۆ گەڕاوەکان و دڵنیابوون لە دووبارە تێکەڵبوونەوەی سەرکەوتووانەیان بە کۆمەڵگا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.