دەزگای روانگە لە بەغداد بەشداری کۆبوونەوەی دووەمی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری گەڕاوەکانی كرد

کەسانی لێقەوماو | 2/12/2025
Rwanga Foundation Participates in Second NORAQ Advisory Board Meeting in Baghdad

دەزگای روانگە بەشداری کۆبوونەوەی دووەمی ئەنجوومەنی راوێژکاری گەڕاوەکانی كرد، (NORAQ ) کە لە بەغداد بەڕێوەچوو. كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وڵاتانی بەشداربوویNORAQ، وەزارەتی دەرەوەی سوید، وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک، دەزگای خزمەتگوزاری کۆچبەرانی فینلەندا، بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەرانی نەرویج، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراقی، فەرمانگەی کاروباری کۆچ و کۆچبەران، ناوەندی هەماهەنگی هاوبەشی قەیرانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و نوێنەرانی ICMPD.

لەم کۆبوونەوەیەدا، دەزگای روانگە سەرەڕای خستنەڕووی پڕۆژە پەیوەندیدارەکانی کە لە ساڵی ٢٠٢٥ جێبەجێی کردبوون سەبارەت بە گەڕاوەکان، ئاماژەی بە پلانی کاری ساڵی ٢٠٢٦ کرد کە پڕۆژە و چالاکییەکانی داهاتوو لەخۆدەگرێت بۆ بەردەوامیدان بە پشتگیریکردنی گەڕاوەکان بەمەبەستی دووبارە تێکەڵبوونەوەیان بە کۆمەڵگا.

دەزگای روانگە بەردەوامە لە بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە حکومی و نێودەوڵەتییەکان بۆ دابینکردنی پشتگیرییەکی بەردەوام بۆ گەڕاوەکان و دڵنیابوون لە دووبارە تێکەڵبوونەوەی سەرکەوتووانەیان بە کۆمەڵگا لە عێراق و هەرێمی کوردستان.