شاندێکی باڵای دامەزراوەی مەعاریف سەردانی دەزگای روانگەیان کرد

پەروەردە | 30/11/2025
High-Level Maarif Foundation Delegation Visits Rwanga Foundation

شاندێکی باڵای دامەزراوەی مەعاریف، کە پێکهاتبوون لە بەڕێز رەمەزان تورگوت، بەرپرسی بەشی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، بەڕێز فەهرەدین کەسکین، نوێنەری وڵاتی عێراق، لەگەڵ چەند ئەندامێکی تری باڵای دامەزراوەكە، سەردانێکی فەرمییان بۆ دەزگای روانگە ئەنجامدا و لەلایەن تیمی دەزگاوە پێشوازییان لێکرا.

ئەم سەردانە بەشێکە لە درێژەپێدانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان دەزگای روانگە لەگەڵ دامەزراوەی مەعاریف کە لە ئیستانبوڵ واژۆیان کردبوو. لە میانەی ئەم کۆبوونەوەیەدا، جەخت لەسەر ئەو کار و چالاکییە هاوبەشانە کرایەوە کە لە خزمەت پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا جێبەجێ دەکرێن.