لە یەکەم دیداری زانستی لەبارەی سیاسەتی کولتووری بە درووشمی (کولتوور وەک فریادڕەس) کە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لە شاری سلێمانی سازدرابوو. بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە، لە پانێڵێک دا بەشداریکرد و ئەو چالاکی پڕۆژانەی کە لە بواری کولتوور دا جێبەجێکراون، لەگەڵ بەشداربووان و ئامادەبووان دا هاوبەشی پێکرد و جەختی لەسەر گرنگی هاوکاری نێوان دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان کردەوە بۆ گەشەپێدانی کەرتی کولتوور لە کوردستان.
ئەم دیدارە زانستییە کۆمەڵێک لە سەرنجدەران، شارەزایان، نوێنەرانی دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکان، ئەکادیمیست و چالاکوانانی کولتووری لە هەرێمی کوردستانی کۆکردەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بایەخی کولتوور لە پێکهێنانی ناسنامە و بەهێزکردنی کۆمەڵگا، و هەروەها باسکردنی ئاستەنگەکان و دەرفەتەکانی بەردەم کەرتی کولتوور لە کوردستان.
بەشداریکردنی دەزگای روانگە لەم دیدارە زانستییەدا نیشانەی ئەو پابەندبوونە قووڵەیە کە سەرۆك و دامەزرێنەری دەزگای روانگە بەڕێز (ادریس نێچیرڤان بارزانی)
بە کولتوور هەیەتی و یەکێکە لە سێکتەرە گرنگەکانی دەزگای روانگە و لە ماوەی ساڵانی رابردوودا چەندین چالاکی و پرۆگرامی کولتووری جێبەجێکردووە.