شاندێک لە ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی، کە پێکهاتبوون لە بەڕێز د. ڕیچارد ساندەرلاند، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی لە عێراق و بەڕێز سەلمان تورکی، بەڕێوەبەری بەرنامەکانی گەنجان، سەردانی دەزگای روانگەیان کرد و لەلایەن تیمی دەزگاوە پێشوازیان لێکرا.
لە میانەی ئەم سەردانە دا، شاندی ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی ئاشنا بوون بە کار و چالاکییە جۆراوجۆرەکانی دەزگای روانگە لە بوارەکانی پەروەردە، کولتوور، ژینگە، پاڵپشتی گەنجان، توێژینەوە و دەستگیرۆیی کەسانی لێقەوماو. هەروەها باسی دەرفەتەکانی هاوکاری و هاوبەشی کرا، بە تایبەت لە بوارەکانی گەشەپێدانی لێهاتوویی و بەرنامەکانی پاڵپشتی گەنجان.
ئامانجی سەرەکی ئەم کۆبوونەوەیە دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێزتر و درێژخایەنتر بوو لە خزمەت گەیاندن بە گەنجانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە مەبەستی پاڵپشتیکردن و ئاسانكاری لە بواری پەروەردە و خوێندن دا.
هەولێر