ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز (ایدریس نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە، رێوڕەسمی تەواوبوونی پڕۆژەی وزەی پاك لە گوندی شێخ وەسانی دۆڵی خۆشناوەتی سەر بە شارەدێی بالیسان بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی پڕۆژەی (وزەی پاک)دا، دەزگای روانگە تەواوی سیستەمی وزەی خۆری بۆ ٦٨ یەكەی نیشتەجێبوون و مزگەوت و قوتابخانە و بنكەی تەندرووستی و هۆڵی بۆنەكانی ئەم گوندە دابین کرد.
دوای گوندەكانی (گولەك لە شارەدێی هەریر) و (گرێبی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ) و (قامیش لە شارۆچكەی ماوەت سەر بە پارێزگای سلێمانی) گوندی شێخ وەسان چوارەم گوندە كە دەزگای روانگە پڕۆژەی وزەی پاكی تێدا جێبەجێكردووە كە تەزووی كارەبای ٢٤ كاتژمێری لەڕێگەی وزەی خۆر دابینكردووە.
هەولێر