دەزگای روانگە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵەی کشتوکاڵی دیجلە، پێشانگای هەلی کاری لە شاری موسڵ کردەوە. ئەم پڕۆژەیە لەلایەن پڕۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) پاڵپشتی دەکرێت و لەلایەن وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا بۆ هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (BMZ) لەڕێگەی بانکی گەشەپێدانی ئەڵمانیا (KfW)ـەوە سەرمایەگوزاری دەکرێت.
دەزگای روانگە لەڕێگەی ئەم پێشانگایە چەندین خولی تایبەت بە گەشەپێدانی توانای بەشداربووانی فەراهەمکرد و لە ڕۆژی یەکەمی کردنەوەی پێشانگاکە دا، زیاتر لە ٥٠ کۆمپانیای کەرتی تایبەت بەشداریان کرد و زیاتر لە ١٥٠ هەلی کاری ڕاستەقینەیان پێشکەشی گەنجانی کارخوازی شاری موسڵ و ناوچەکانی دەوروبەری کرد.
پێشانگای هەلی کار بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، لە کاتژمێر ٢:٠٠ دوای نیوەڕۆ تا ٦:٠٠ ئێوارە.