بەڕێز (ادریس نێچیرڤان بارزانی) لە قەزای پیرمام سەردانی قوتابخانەی (شەهید شیفا)ی کرد.

پەروەردە | 19/11/2025
Idris Nechirvan Barzani visits Shahid Shifa School in Pirmam District

ئەمڕۆ بەڕێز (ادریس نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە، بە وەڵامدانەوەی راستەوخۆ بۆ داواکاری قوتابخانەی (شەهید شیفا) لە قەزای پیرمام، سەردانی قوتابخانەکەی کرد. لەم سەردانەدا، لە نزیكەوە گوێبیستی داواكاری قوتابییان و مامۆستایان بوو، دەزگای روانگەی راسپارد کە سەرجەم پێداویستییەکانی قوتابییان و یەکە کارگێڕییەکانی قوتابخانەکە دابین بكەن و دیاری تایبەتی پێشکەشی سەرجەم قوتابیانی قوتابخانەکە کرد.

قوتابخانەی شەهید شیفا، ٢٢٤ قوتابی تیایدا درێژە بە خوێندن دەدەن لە پۆلەکانی ٧- ٨ - ٩ی بنەڕەتی.