لە چوارچێوەی پرۆژەی (بەهێزکردنی نەوەی داهاتوو) دەزگای روانگە پاڵپشتی دارایی ٣٧ کارسازی لاو و دەستپێشخەری کاری لە بوارەکانی ژینگە و کۆمەڵایەتی و پرۆژەی دیجیتاڵی لە سەنتەری قەزای دهۆک و شێخان و سێمێل بە بڕی ١٢٢،٠٠٠،٠٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی کرد.
ئامانج لە جێبەجێکردنی پرۆژەی لەم جۆرە هاوکاری کردنی لاوانی خاوەن کار و بیرۆکەی کارە کە لە داهاتوو دەبێتە سەرچاوەی دارایی جێگیر بۆیان و لەهەمان کاتدا بووژانەوەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پاڵپشتی دارایی و تەکنیکی پرۆژەی بچووک و مام ناوەند.
پرۆژەی بەهێزکردنی نەوەی داهاتوو، یەکێکە لە دەستپێشخەرییەکانی دەزگای روانگە کە تیشک دەخاتە سەر توێژی لاوان و نەوجەوانان. پرۆژەکە لە لایەن ڕێکخراوی (UNICEF) پاڵپشتی دارایی دەکرێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.