سەردانی کونسوڵی گشتی ژاپۆن لە هەولێر بۆ دەزگای روانگە

گشتی | 29/10/2025
The Consul General of Japan in Erbil Visits Rwanga Foundation

بەمەبەستی هەماهەنگی و لە نزیکەوە ئاشنابوون بە کار و چالاکییەکانی دەزگای روانگە، بەڕێز (هیتوشی ئیشی زوکا) کونسوڵی گشتی ژاپۆن لە هەولێر سەردانی دەزگای روانگەی کرد و لەلایەن تیمی دەزگاکە پێشوازی لێکرا.

لەمیانەی سەردانەکەدا بەڕێز کونسوڵ ئاشنای سێکتەرەکانی دەزگای روانگە بوو، ستایشی هەوڵ و دەستپێشخەرییەکانی کرد و سەرسامی خۆی دەربڕی لەبارەی ئەنجامدانی پرۆژە و چالاکییەکانی دەزگای روانگە كە سەرچاوەیان گرتووە لە دید و بیرۆكەكانی سەرۆك و دامەزرێنەری دەزگای روانگە بەڕێز (ادریس نێچیرڤان بارزانی).

لە كۆتایی دا بەڕێز كونسوڵی گشتی ژاپۆن پاڵپشتی خۆی دەربڕی بۆ کارئاسانی هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ژاپۆن تا لە داهاتوو دا کاری پێکەوەیی ئەنجام بدەن.