دەزگای روانگە لە چالاكییەكی تایبەتدا بەهەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، هەستا بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی چاندن بە مەبەستی زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ سەنتەرەکە، کە شوێنی ڕاهێنانی پراکتیکی خۆبەخشانە.
سەنتەرەکە سه‌ر به ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانه و یەکێکە لە سەنتەرە گرنگەکان کە تێیدا راهێنان پێشكەشی كارمه‌ندانی كه‌رتی حكومی و خۆبه‌خشان دەكرێت سەبارەت بە چۆنیه‌تی پاراستنی گیانی خۆیان و هاووڵاتییان و رزگاركردنیان له كاتی دروستبوونی هه‌ر ڕووداو و پێشهاتێكی نه‌خوازراو.