گەڕانەوە بۆ قوتابخانە

پەروەردە | 27/10/2025
Back to School Campaign

دەزگای روانگە بە هەماهەنگی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی هەڵمەتی “گەڕانەوە بۆ قوتابخانە” یان جێبەجێکرد.

هەڵمەتەکە دەستپێشخەریەکی پەروەردەیی هاوبەش بوو لە نێوان هەردوولا مەبەست لێی پاڵپشتیکردنی قوتابییان و خانەوادەکانیانە بە دابین کردنی جانتا و کەلوپەلی پەڕاوگە و پێداویستی خوێندن بۆ ٧٠٠ قوتابی قۆناغی سەرەتایی لە شاری هەولێر.