ئەم خولە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەیی مامۆستایان و بەدەستهێنانی کارامەیی و لێهاتوویی نوێ لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا بەڕێوەچوو.
پرۆژەی مایرپ بریتییە لە پرۆژەیەکی پەروەردەیی چەند ساڵەی خۆڕاگری کە مەبەست لێی دابینکردنی پەروەردەیەکی کوالێتی بەرز و گشتگیرە لە ڕێی پشتگیری دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ منداڵانی زیانلێکەوتووی قەیرانەکان.
پڕۆژەكە لەلایەن (ئی سی دەبلیوو) پاڵپشتی دارایی دەكرێت، كە پاڵپشتییەکی دارایی جیهانیی نەتەوە یەكگرتووەكانە بۆ خزمەتی پەروەردە لە بارودۆخە نەخوازراو و قەیرانەكان.
پڕۆژەكە لە ڕێگەی ڕێكخراوی منداڵ پارێزی جیهانییەوە جێبەجێ دەكرێت و تێیدا دەزگای روانگە وەك هاوبەشێكی جێبەجێكار دەكەوێتە ژێر چەتری ڕێكخراوی ئینتەرسۆسەوە و شانبەشانی ڕێكخراوی پین پڕۆژەكە ئەنجام دەدات.