ئەمڕۆ بەشێك لە قوتابییانی قۆناغی دووەمی بەشی کارگێڕی بازاڕگەری لە کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری زانکۆی سەڵاحەدین سەردانی دەزگای روانگەیان کرد.
ئامانجی سەردانەکە ناساندنی قوتابیان بوو بە کار و چالاکییە پێشەنگکارییەکانی دەزگای روانگە لە بواری پێگەیاندن و پشتگیری دەستپێشخەرییە کارسازییەکانی لاوان. لەڕێگەی سیمینارێکەوە قوتابیان ئاشنای سەرجەم سێکتەرەکانی دەزگای روانگە بوون و دەرفەتەکانی راهێنان و پاڵپشتی فێربوونیان بۆ خرایەڕوو.