جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵسەنگاندنی ژینگەی هۆڵەندا سەردانی دەزگای روانگەی کرد

ژینگە | 20/10/2025
Deputy Chair of the Netherlands Commission for Environmental Assessment (NCEA) Visits Rwanga Foundation

بەمەبەستی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی ژینگەیی، خاتوو (سیمۆنا فلیپینی) جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵسەنگاندنی ژینگەی هۆڵەندا و یاوەرەكەی (ئاننا چادیراڤیان) راوێژكاری باڵای هەڵسەنگاندنی ژینگەیی و كۆمەڵایەتی سەردانی دەزگای روانگەیان کرد و لەلایەن تیمی دەزگا پێشوازیان لێکرا.

لەمیانەی سەردانەکەیان دا ئاشنابوون بە سێکتەرەکانی دەزگای روانگە و هەڵسەنگاندنیان بۆ پڕۆژە ژینگەییەکانی دەزگای روانگە کرد و سەرسامی خۆیان دەربڕی و دووپاتیان کردەوە کە هەماهەنگ دەبن لەگەڵ حکومەتی هۆڵەندا بۆئەوەی لە داهاتوو دا پڕۆژە و کاری پێکەوەیی لەگەڵ دەزگای روانگە ئەنجام بدەن.