دەزگای روانگە لە چوارچێوەی پرۆژەی( بەهێزکردنی بژێویی بەردەوام) کە تایبەتە بە پرسی کۆچ و گەڕاوەکان بۆ خاکی خۆیان چەند خولێکی ڕاهێنانی بۆ کارمەندانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی فیدراڵ ئەنجام دا. خولەکان بریتی بوون لە ( کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتا و زانیاری، چاودێری کردن و هەڵسەنگاندن و دڵنیایی جۆری، پەیوەندی و هەماهەنگی و بنەمای بەڕێوەبردنی قەیران و مەترسییەکان). ئامانج لە سازدانی ئەم خولانە بەهێزکردنی کارامەیی کارمەندانی کەرتی تایبەتە سەبارەت بە دیاردەی کۆچ و دووبارە شیاندنەوەی گەڕاوەکان بۆ ناو کۆمەڵگە.
پرۆژەی ( بەهێزکردنی بژێویی بەردەوام) لەلایەن دەزگای روانگەوە جێبەجێ دەکرێت و وەزارەتی دەرەوەی شانشینی دانیمارک پاڵپشتی دارایی دەکات.