تەنیا نیت

کەسانی لێقەوماو | 18/10/2025
You Are Not Alone

لە چوارچێوەی پرۆژەی (تەنیا نیت)دەزگای روانگە نوسینگەی سلێمانی، بە هەماهەنگی خواردنگەی بەرگەر کینگ و بەڕێوبەرایەتیی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی یادی لەدایکبوونی منداڵانی خانە و چەند چاڵاکییەکی هاوبەشیان سازدا.

مەبەست لە ئەنجامدانی چالاکیی لەم جۆرە رەخساندنی کەشێکی شادە بۆ منداڵانی هەردوو خانەی کوڕان و کچان.

پرۆژەی (تەنیا نیت) یەکێکە لە دەستپێشخەرییەکانی دەزگای روانگە کە تایبەتە بە خانەی نەوجەوانان لە هەرێمی کوردستان بە ئامانجی پێشکەشکردنی پاڵپشتی و خزمەت بە منداڵان.