لە رێوڕەسمێكی تایبەت دا شاندی دەزگای روانگە بەشداریان لە كۆبوونەوەی ساڵانەی تۆڕی تاقیگەی داهێنانی وەڵامدانەوەی جیهانی كرد و كە شوێنگەیەكی تایبەتیان بۆ تەرخان كرابوو بەمەبەستی ناساندن و خستنەڕووی پرۆژەکانی دەزگاكە و هەروەها تیمێكی دەزگای روانگە وەک پانێڵست بەشداری كرد لە پانێڵی (چارەسەری داهێنەرانەی ناوخۆ).
هەر لەو رێوڕەسمەدا، دەزگای روانگە وەک تاكە رێکخراوی ناوخۆیی لە عێراق میوانداری پلاتفۆرمی RILی پێ بەخشرا و پێشەنگی خۆی لە داهێنان، پەرەپێدانی هاوبەش و پەرەپێدانی لاوان بەهێزتر دەكات.
لە كۆتایی دا بە ئامادەبوونی بەڕێز (ماكسیم ڤیللی) بەڕێوەبەری تاقیگەی داهێنانی نێودەوڵەتی، یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەنێوان هەردوو لا واژۆ كرا كە لەم رێگەیەوە دەزگای روانگە بە فەرمی وەك نوێنەری تاقیگەی داهێنانی نێودەوڵەتی لە عێراق ناسێنرا.