دەزگای روانگە نووسینگەی سلێمانی لە چوارچێوەی پرۆژەی (مایرپ) خولێکی پەرەپێدانی پیشەیی بۆ مامۆستایان سازدا. ئامانج لە سازدانی خولی لەم جۆرە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەیی مامۆستایانە سەبارەت بە ئاوێتەکردنی پەروەردە و تەکنۆلۆژیا و ژیری دەستکرد کە کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە و خوێندن دەکات لە هەرێمی کوردستان.
پرۆژەی مایرپ یەکێکە لە دەستپێشخەرییە پەروەردەییەکانی دەزگای روانگە کە ئامانجی دابینکردنی پەروەردەیەکی کوالێتی بەرز و گشتگیرە. پرۆژەکە کار دەکات بۆ پشتگیریکردنی دەروونی و کۆمەڵایەتی و هەروەها ڕەخساندنی دەرفەتی فێربوون بۆ قوتابییان لە ڕێگەی فراوانکردنی ناوەندەکانی خوێندن لە کامپەکان و ناوچەکانی دەوروبەر لە پارێزگای سلێمانی.
پرۆژەکە لەلایەن ڕێکخراوی (ئی سی دەبلیوو) پاڵپشتی دارایی دەکرێت کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دامەزراوە بۆ پاڵپشتیکردنی سێکتەری پەروەردە لە ماوەی قەیرانەکان و لەلایەن و هەردوو ڕێکخراوی منداڵ پارێزی جیهانی و دەزگای روانگە وەک هاوبەش لەگەڵ ڕێکخراوی ئینتەر سۆس جێبەجێ دەکرێت.