بە مەبەستی پیرۆزبایی یادی ٥٥ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، تیمی دەزگای روانگە سەردانی بارەگای سەرەکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیان کرد و تاجە گوڵینەی پیرۆزبایی سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە بەڕێز ( ادریس نێچیرڤان بارزانی)یان پێشکەش کردن . لە میانی سەردانەکەدا جەخت لە گرنگی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی کرایەوە کە فاکتەرێکی سەرەکین لە بەرەو پێشبردنی کولتووری پێکەوەژیان و قبووڵکردنی جیاوازی نێوان ئایینەکان لە هەرێمی کوردستان.
هەولێر